دوای ئەفغانستان عێراق خراپترین پاسپۆرتی لە جیهاندا هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاسپۆرتی هەریەكە لە وڵاتانی ژاپۆن و سەنگافورە لە پێشەنگی وڵاتانی جیهاندان، عێراقیش لە ڕیزبەندی خراپترین پاسپۆرتەكانی جیهاندا لە كۆتاییەوە لە ڕیزبەندی دووەمدایە، خراپترین پاسپۆرتیش بەر لە عێراق پاسپۆرتی ئەفغانستانە.

بەگوێرەی ڕیزبەندیی كۆمپانیای(Henley&partners)ی سویسری كە ریزبەندی پاسپۆرتەكانی 111وڵاتی جیهانی كردووە لە چارەكی دووەمی ساڵی 2022 بە گوێرەی ئەو ڕیزبەندیە عێراق لە كۆی 111 وڵات لە پلەی 110 هەمینی وڵاتانی جیهاندایە.

بە گوێرەی ریزبەندییەكە پاسپۆرتی ژاپۆن و سەنگافورە پلەی یەكەمیان بەدەستهێناوە كە بەبێ ڤیزا دەتوانیت بۆ 192 وڵات گەشتی پێ بكەیت، ئەڵمانیا و كۆریای باشور لە پلەی دووەمدان ئەو پاسپۆرتانە دەتواندرێت بۆ 190 وڵات بەبێ ڤیزا گەشتیان پێ بكرێت.

لە نێو وڵاتانی عەرەبیش بە هێزترین پاسپۆرت، پاسپۆرتی ئیماراتییە كە لە پلەی 15 هەمینی جیهاندایە و پاسپۆرتی قەتەریش لە پلەی 55 دایە و كوەیتیش لە پلەی 95 دایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا