پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، گوندی سگیرێ لە پارێزگای دهۆک بۆردومان دەکەن.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی دیکە خاکی هەرێمیان کردەوە ئامانج و گوندەکانی سگیرێیان لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد.
تا ئێستا نازانرێت زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە چی بوون و چ قوربانییەکی لێکەوتووەتەوە.
ڕۆژانە تورکیا ناوچە جیاجیاکانی خاکی هەرێم دەکاتەئامانج و بۆردومانیان دەکات، بەهۆیەوە زیانی بە دەغڵودانی بەشێک لە هاوڵاتییان گەیاندووە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستکردووە.