پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە سنووری قەزای خورماتوو، لەسەر زەوی و زار شەڕ لەنێوان دانیشتووانی دوو گونددا دروست بوو کە یەکێکیان کورد و ئەوەی دیکە عەرەب بوو.
لەوبارەیەوە حەسەن زەینولعابدین قائیمقامی خورماتوو ڕایگەیاند، ئەو زەوییەی کە ناکۆکی لەسەرە لە سنووری نێوان ئەو دوو گوندەدایە و هی کوردە”.
جەختی لەوەشکردەوە، “ئەو زەوییانە ڕاستە دەکەونە بەشی ڕۆژئاوای گوندی تەپەسەوز کە هاوسنوورە لەگەڵ زەوییەکی گوندی حلێوات و ئەو زەوییەش موڵکی شیعەکانە، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی بە گوندی حلێواتەوە نییە و هی جوتیارە کوردەکانی گوندی تەپەسەوزە”.
هەر لەسەر ئەم ناکۆکییەش دانیشتووانی هەردوو گوند داوای یاساییان تۆمارکردووە و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لەبەردەم دادوەر ئامادەبن.