پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت هێشتا لە دەوروبەری شار و شارۆچکەکان کۆتایی نەهاتووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی پێهاتووە و لە دەوروبەرى شار و شارۆچکەکانیش پڕۆسەکە بەردەوامی هەیە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، تاکو ئێستا 72 ملیۆن و 231 هەزار و 348 لیتر نەوتی سپی، بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا لە پارێزگا جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، تا ئێستا لە هەولێر  زیاد لە 31 ملیۆن و لە پارێزگای سلێمانیش زیاد لە 24 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆى گشتیی نەوتی دابەشکراو لە هەرێمی کوردستاندا 72 ملیۆن و 231 هەزار و 348 لیتر بووە و 361 هەزار و 156 کەس لێی سوودمەند بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا