پۆڵه‌تیك پرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ماوه به‌سه‌رچووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پلانی ماڵئاوایكردن له كۆشكی سپی ده‌گۆڕێت.
به‌گوێره‌ی وته‌ی دوو سه‌رچاوه كه قسه‌یان بۆ میدیای ئه‌مریكی كردووه، تره‌مپ پلانی ماڵئاوایكردنی له‌كۆشكی سپی گۆڕیوه، ئه‌ویش به‌جێهێشتنی كۆشكه‌كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه.
بڕیارە ڕۆژی چوارشه‌ممه جۆ بایدن، وه‌ك 46هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوێندی یاسایی بخوات، تره‌مپ ده‌یه‌وێت به‌یانی ئه‌و ڕۆژه‌ی بایدن سوێندی یاسایی ده‌خوات كۆشكی سپی به‌جێبهێڵێت، كه ده‌بووایه ڕۆژی سێشه‌ممه ماڵئاوایی بكات.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا دیارنییه تره‌مپ ڕۆژی چوارشه‌ممه وتار پێشكه‌شده‌كات یاخود نا، به‌ڵام به‌وته‌ی ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه، تره‌مپ ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه پێشوازیی له بایدن بكات، هه‌روه‌ها ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنه‌كه‌ش نابێت.
له‌پاش جێهێشتنی كۆشكی سپی، ڕۆژی چوارشه‌ممه تره‌مپ به‌ره‌و ویلایه‌تی فلۆریدا به‌ڕێده‌كه‌وێت.