باندێكی لە خشتەبردنی پیاوان دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، توانیویانە باندێك دەستگیربكەن كە لە چوار ژن و پیاوێك پێكهاتوون، كاری سەرەكییان لە خشتەبردنی پیاوان بووە و دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆییان لێكردوون.

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك، هێزەكانیان توانیویانە باندێك دەستگیربكەن كە پێكهاتوون لە چوار ژن و پیاوێك كاریان لە خشتەبردنی پیاوان بووە، پاشانیش داوای پارەیانكردووە ئەگەر نەیاندەنێ‌ گرتەی ڤیدیۆییان بڵاودەكەنەوە.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ئاشكراشیكرد، دوای ئەوەی یەكێك لەو پیاوانەی لەلایەن ئەو گروپەوە لە خشتەبراوە و هەڕەشەی لێكراوە كە وێنە و ڤیدیۆی بڵاودەكەنەوە، سكاڵای تۆماركردووە و هێزە ئەمنییەكانیش توانیویانە دەستگیریان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا