پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی خستەڕوو، تیایدا خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەك دەكرێت.
لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی پەرلەماندا هاتووە، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (5)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتژمێر (10:30)ی پێشنیوەرۆی رۆژی چوارشەممە ئەنجام بدرێت.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (30) ساڵی 1984 لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق و پڕۆژە یاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتل و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق) دەكرێت.