پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن، سبەی پێنج شەممەی كرد بە پشووی فەرمی بەهۆی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرماوە.
زانا رەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند: بەهۆی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما و بەردەوام بوونی بارینی بەفر لە سنوری قەزاكەماندا، بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارماندا سبەینێ ڕێكەوتی (5-1-2023) ڕۆژی(پێنج شەممە) پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم خوێندنگاكانی سنوری هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز و ناو قەزای پێنجوێن.
لە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان و دەوروبەر و سەنتەری بەشێك لە شارەكانی گرتووەتەوە.
بەفر لە پێنجوێن و شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ باری، لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێریش لەوانەش چیای هەڵگورد و حەسەن بەگ بەفر باری.