پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، کوڕێکی تەمەن 15 ساڵ بەهۆی بڵاو کردنەوەی ئالای کوردستانەوە دەست بەسەر کراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، لە شاری کرماشان کوڕێکی تەمەن 15 ساڵ بە ناوی (دانیاڵ کەرەمی) دەستگیر کراوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بە هۆی ئەوەی وێنەی ئاڵای کوردستانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کردۆتەوە.
کەس و کاری ئەو کوڕە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، بەرامبەر ئازادکردنی کوڕەکەیان داوای 100 ملیۆن تمەنیان لێکردوون بەڵام، سەرەڕای ئەوەی پارەکەیان یاوە کوڕەکەیان ئازاد نەکراوە.
ڕوونیشیان کردۆتەوە، دوای دەستگیر کردنی ڕێگە بە خێزانەکەی نەدراوە کوڕەکەیان ببینن لە زیندان و تا ئێستاش دەستبەسەرە.