پەرلەمانی عێراق هۆکاری نەناردنی پشکی هەرێم ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، چوار بڕەگە لەبودجەی فیدڕاڵیدا هەیە ئەگەر هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم لەسەریان رێکبکەون ئەوا هەرێم پشکی خۆی وەردەگرێت.

رۆژی چوارشەممە جەمال کۆچەر رایگەیاند، بڕگەی یەکەم بریتییە لەوەی هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق بکات، دووەم بڕگەش بریتییە لەوەی هەرێم نیوەی داهاتە نانەوتییەکان رادەستی حکومەتی ناوەند بکات.

لەبارەی سێیەم و چوارەم بڕگەشەوە وتی، پێویستە هەرێم لیستێکی تایبەت بەژمارەی فەرمانبەران بداتە حکومەتی عێراق و رێگەبداتە دیوانی چاودێری فیدڕاڵی بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم تا وردبینی بۆ ژمێرەی ساڵانی دوای 2003 بکرێت.

ئاشکراشی کرد، پشکی هەرێم لەبودجەی فیدڕاڵی پەیوەستە بەم چوار خاڵەوە و پێویستە لەسەر شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بکات و ئامادەیی هەرێم بگەیەنێتە ناوەند بۆ جێبەجێکردنی هەموو ئەم مەرجانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا