لیژنەی دارایی پەرلەمان بەدواداچون بۆ خاڵە سنورییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە سبەینێشەوە سەردانی خاڵە سنورییەكان دەكەین و راپۆرتێك لەبارەی كارەكانی ئەو خاڵە سنورییانەوە ئامادە دەكەن.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە سەردانی خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئومێدیان هەیە بەغدا مانگانە ٣٢٠ ملیار دینار بنێرێت و بۆ ساڵی داهاتووش چاوەڕوانی دیاریكردنی پشكی هەرێمن لە بودجەی عێراقدا.

ماوەی چەندین مانگە بەتایبەت دوای چەند راپۆرتێكی هەندێك لەپەرلەمانتارانەوە باسلەوەدەكرێت حكومەتی هەرێم رێكاری پێویستی بۆ پاراستنی خاڵەسنورییەكان نەگرتووەتەبەر، پێشتریش پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا لێكۆڵینەوە لەو دۆسییەیە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا