لیژنەی دارایی: حکومەت لەبارەی قەرزەوە داتای وردی نەداوەتە پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، حکومەت داتای وردی لەبارەی ئەوە بڕە پارەیە نەداوەتە دەست پەرلەمان کە وەزارەتی دارایی دەیەوێت قەرزی بکات.

ئەحمەد حەمە ئەندامی لیژنەی دارایی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، حکومەت و وەزارەتی دارایی پێویستیان بە قەرز کردنە و داوایان لە پەرلەمان کردووە دەنگ بۆ داواکارییەکەیان بدەن کەچی ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا ناکەن کە دەیانەوێت قەرزی بکەن.

ئاشکراشی کرد، حکومەت داتای وردی لەبارەی ئەو بڕە پارەیە نەداوەتە پەرلەمان کە پێویستی پێیەتی، دەشڵێت: پەرلەمان پێویستی بە وردەکاری زیاترە بەر لەوەی دەنگ بدات لەسەر ئەو داواکاریی قەرزە دەستی بکەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ هێشتا لە وەزارەتی داراییە ئەوەش بە واتای ئەوەیە تا دەگاتە ئەنجومەنی وەزیران و دواتریش پەرلەمان دوادەکەوێت.

جیاواز لە مانگەکانی پێشوو، موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق دواکەوت، وەزارەتی داراییش رایگەیاند، هەتا قەرز نەکرێت ناتوانن موچەی فەرمانبەران دابەش بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا