لەبارەی پرسی نەوتی هەرێم كازمی بڕیارێک دەردەکات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی راسپاردووە لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەماهەنگی بكات.

دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نادەستووری هەناردەی نەوتی هەرێم و ڕادەستكردنەوەی بە بەغدا كازمی بڕیارێكی دەركرد.

بەپێی راگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران كۆبوەوەو گفتوگۆیان دەربارەی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم كردوە.

مستەفا كازمی لەكۆبوونەوەكەدا رایگەیاندوە، وەزارەتی نەوتم ڕاسپاردووە، كە لەسەر پرسی نەوت و بابەتی كۆمپانیاكان و وڵاتە پەیوەندیدارەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەماهەنگی بكرێت.

جەختیشی كردوەتەوە، كە دەبێت ئامڕاز و هەنگاوی دڵنیاكەرەوە دابنرێت بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت بەپێی دەستوور و بەرژەوەندی باڵای وڵات.

دوێنێ‌ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێكدا جەختی كردەوە، كە دەركردنی یاسای نەوت و غاز لەلایەن هەرێمەوە و هەناردەكردنی نادەستوورییە و دەبێت هەرێم نەوت رادەستی حكومەتی فیدراڵی بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا