ئەمریكا پەیامێك بە هەرێم دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

سكرتێری شاندی هەرێمی كوردستان بۆ دایالۆگی ستراتیجی نێوان ئەمریكا و عێراق باس لەوە دەكات، گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئەمریكا و عێراق جەخت لە خاڵێكی سەرەكی دەكاتەوە كە بریتیە لە پاراستنی سەروەری عێراق و بوونی هەرێمێكی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقدا.

لاوك سەلاح، سكرتێری شاندی هەرێمی كوردستان بۆ دایالۆگی ستراتیجی نێوان ئەمریكا و عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەوەی من هەستم پێكردووە ئەوەیە وردە وردە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا دەیەوێت تێپەڕێت لە قۆناغی دوای رووداوەكانی 11 ی سێبتەمبەر، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە، ئەو قۆناغەی كە ناسرابوو بە جەنگی نێودەوڵەتی بەرامبەر تیرۆرزم تێی پەڕێنن.

سكرتێری شاندی هەرێمی كوردستان بۆ دایالۆگی ستراتیجی نێوان ئەمریكا و عێراق وتی: ئەگەر سەرەنج بدەین ساڵی 2007 لە عێراقدا نزیكەی 170 هەزار سەبازی ئەمریكی هەبوو، ئێستا 2500 لە هێزی شەڕكەری ئەمریكی ماوەتەوە، تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو هێزە شەڕكەرە نامێنێت و بوونی هێزی سەربازی ئەمریكی دەگۆڕدرێت بە تیمێك كە مەشق دەكات و راوێژی سەربازی بە سوپای عێراق دەدات.

باسی لەوەشكرد، سێ‌ چەمكی سەرەكی هەیە كە گفتوگۆی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریكای لەسەر بنیاتنراوە، یەكێكیان پێداچوونەوەیە بە بوونی ئەمریكا لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووەم چەمكی سەروەری عێراق دەبێت كاری لەسەر بكرێت لایەنی سێیەم ئەوەیە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا سەرلەنوێ‌ رێكبخرێتەوە دوای داعش، كەواتە ئێمە لەلایەك لەبەردەم رێكخستنەوەی پەیوەندییە سیاسییە ناوخۆییەكانداین، لەلایەكی دیكە لەبەردەم رێكخستنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی عێراق.

روونیشیكردەوە، گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئەمریكا و عێراق جەخت لە خاڵێكی سەرەكی دەكاتەوە كە بریتیە لە (عێراقێكمان دەوێت سەرەوەری پارێزراوبێت، هەرێمێكمان دەوێت بەهێزبێت)

رۆژی 26 ی تەمموز گەڕی چوارەمی دایالۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریكا، لە واشنتن بەڕێوەچوو كە تێیدا چەندین تەوەری سەرەكی تاوتوێكران، لەوانەش كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق و جەختكردنەوە لە سەروەری عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق لە داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا