نرخی نەوت دابەزینی زیاتر تۆماردەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 17 سەنت بەرێژەی 0.35٪ دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 48.67 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 15 سەنت بەرێژەی 0.33٪ دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 45.45 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە نرخی نەوت بە بەردەوامی دادەبەزێت، لەكاتێكدایە، لەهەفتەی رابردوو زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا