كۆمسیۆن : زۆرینەی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن تەواوبوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان وتی، بەشی زۆری هەنگاوەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە تەواوبوون و جەختدەكاتەوە هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا بەڕێوەدەچێت.

مارك برایسون، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەردانی بارەگای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقی كرد و لەگەڵ عەدنان جەلیل خەڵەف سەرۆكی كۆمسیۆن كۆبووەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە، پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بوو، هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا.

سەرۆكی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دڵنیاییدا لەسەر تەواوبوونی بەشێكی زۆری كارەكانی پەیوەست بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن تا پرۆسەكە بە شێوەیەكی سەركەوتوو و لە كاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك دەربڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا