هەرێم پەنا بۆ ئەمریکا دەبات

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی سیاسی کوردی ئاشکرایکرد، داوا لە ئەمریکا کراوە بۆ نێوەندگیری لەنێوان بەغدا و هەرێم بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەتنێک لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە ئەمریکا کردووە رۆڵی نێوەندگیری ببینێت لەنێوان عێراق و هەرێم بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێک لەسەر پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی تایبەتیان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کردووە.

ئاشکراشیکرد، ئەو سەرکردە کوردانە داوایان لە باڵیۆزی ئەمریکا کردووە فشاربخاتە سەر حکومەتی ناوەند تا قایل بێت بە ناردنی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجە.

لەماوەی رابردوودا، شاندی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق سەردانی بەغدای کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک لە هێزە سیاسییەکانی عێراق داوای ناردنی تەواوی نەوتی هەرێمیان کرد نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا