دڵنیاییەک لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، موچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی ٢٠٢١ دابین دەکرێت، لەلایەکی دیکەوە، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: فرۆشتنی پێشوەختەی نەوت یەکێکە لە چارەسەرەکانی دابین کردنی موچەی ساڵی داهاتوو.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١ موچەی سەرجەم فەرمانبەران بۆ تەواوی ساڵەکە لەخۆدەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند بابەتێک بوونە هۆی دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و ناردنی بۆ پەرلەمان، یەکەمیان، کورتهێنانی بودجە و کارکردن بۆ پڕکردنەوەی، دووەمیان، چاوەڕێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی شایستە داراییەکان و ناردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە.

لە بارەی هەمان دۆسیەوە، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پشت بەستن بە فرۆشتنی پێشوەختەی نەوت یەکێکە لە چارەسەرەکان بۆ دابینکردنی موچە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەتا ئێستا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەنگی لەسەر نەدراوە و نەنێردراوەتە پەرلەمان، لەکاتێکدا دەبوو دوو مانگ پێش ئێستا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند بکرایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا