وەزارەتی پەروەردەی عێراق: دابەشکردنی هاوکاری دارایی بەسەر خوێندکاراندا لەم مانگەوە دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، دابەشکردنی هاوکاری دارایی بەسەر خوێندکارانی کەمدەرامەت لە خوێندنگەکاندا لەم مانگەوە دەستپێدەکات.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشکرایکرد،” بەمەبەستی وەرگرتنی داتا و زانیاری ئەو خوێندکارانەی وەرگرتنی پارەکە دەیانگرێتەوە، نوسراومان ئاراستەی بەڕێوەبەری سەرجەم خوێندنگەکان کردووە و لەمانگی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندنەوە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەستپێدەکات و تا کۆتایی ساڵی خوێندن بەردەوام دەبێت”.

ڕوونیکردەوە، بڕیاریانداوە بڕە پارەکە بەشێوەی ماستەر کارت بەسەر خوێندکاراندا دابەشبکرێت.

لەکاتێکدا، وەزارەتی پەروەردەی عێراق، پێشتر بڕیاریدا ئەو خوێندکارانەی خێزانەکانیان مووچەی بیمەی کۆمەڵایەتییان هەیە، بەمەبەستی هاوکاریکردنیان لە بەردەوامبوون لە خوێندن مانگانە بڕی 30 هەزار دیناریان پێبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا