کەشناسی: باران بارینی بەلێزمە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تشرینی دووەم، لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریایی ناوەراست، کاریگەری شەپۆلی دابارینی بەهێز لە تەواوی ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت بەجۆرێک :

لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەڕۆ، بارانی بەلێزمە و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت زۆرترین رێژە لەسنووری یارێزگای سلێمانی و سەنتەری شار و هەروەها ناوچەکانی گەرمیان دەبێت.

پارێزگای دهۆک ناوچەکانی ئاکرێ،  شیلادزێ و ناوچەکانی دەوروبەری زۆرترین رێژەی دابارین دەبێت لەکاتەکانی بەیانی تاکو نیوەرۆ پاشان کاریگەری کەم دەبێتەوە ناوچە شاخاوویە سنووریەکان دابارین بەردەوامی دەبێت لەگەڵ بەفر بارین لەشاخەسنووریەکانی ئەم ناوچەیە .

پارێزگا هەولێر، لەسەنتەری شار  و هەروەها ناوچەکانی کۆیە و هیران و دەوروبەری تا کاتەکانی نیوەرۆ ئەگەری دابارینی زۆر هەیە بەشێوەی لێزمە باران وبروسکە پاشان کاریگەری لاواز دەبێت لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ، لەناوچەکانی بالەکایەتی و ناوچە شاخاویە سنوورییەکان بەردەوامی دەبێت بەشیوەی نمە باران و بەفر .

پارێزگای سلیمانی، لەکاتەکانی پێش نیوەرۆ لەسەنتەری شارو زۆربەی ناوچەکان بارانی بەلێزمە بروسکە دەبارێت کاریگەری بەردەوامی دەبێت تاکو کاتەکانی ئێوارە .

ناوچەکانی گەرمیان، لەکاتەکانی بەیانی تاکوو پێش نیوەڕۆ رێژەی دابارین زۆر دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری چەمچەماڵ و سەنگا و قادر کەرەم و دەوربەی پاشان کاریگەر لاواز دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا .

پاریزگای هەڵەبجە، لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆڵە بروسکە و لێزمە بارانە دەگاتە سەنتەری شارو دەوروبەری و کاریگەری بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە.

پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بە چوار بۆ شەش پلە تۆماردەکەن و لەناوچە شاخاوویە سنووریەکان زیاتر نزم دەبنەوە و لەکاتەکانی شەو بۆ سفری سیلیزی یان زیاتر نزم دەبنەوە .

سبەی سێشەممە21ی تشرینی دووەم، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوامی دابارین بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوویە بەرزەکان بەتایبەتی ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات . لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆڵە دابارینە کۆتایی دێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت ،پلەکانی گەرما  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ یەک بۆ سێ پلە نزمتر دەبنەوە و لەناوچە شاخاوویەکان زیاتر نزم دەبنەوە لەهەندێک ناوچەسنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17پلەى سیلیزى

سلێمانی :15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 14پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 21پلەى سیلیزى

زاخۆ : 14پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5پلەى سیلیزى

سۆران : 12پلەى سیلیزى

گەرمیان : 20پلەى سیلیزى

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا