گۆڕان: ئیرادەیەكی سیاسی زاڵ هەبوو بۆ سزادانی چالاكوانانی بادینان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بڕیاری سزادانی چالاكوانەكان بادینان دەستپێك و پێشهاتێكی خراپە چونكە دادگا كرایە ئامرازی ململانێی سیاسی، پەیامەكە بۆ تاك بەتاك و كەسە سیاسیەكانە، رای پێشوەختەی سەرۆكی حكومەت لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دیارترین بەلگەیە،ئەم دۆسیەیە تەواو سیاسیە وداماڵراوە لە بنەما یاسایەكان.

چۆمان محەمەد، رێكخەری ژوری یاسایی و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە نووسینێكدا لەبارەی بڕیاری سزدانی چالاكوانەكانی بادینان نووسیویەتی: پێشبینی كراوبوو ئەم بڕیارە پەسەندكردنی چونكە خواست و ئیرادەی سیاسی زاڵ هەبو بۆ سزادانی ئەم چالاكوانانە، رای پێشوەختەی سەرۆكی حكومەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دیارترین بەڵگەیە، ئەم دۆسیەیە تەواو سیاسیە و داماڵراوە لە بنەما یاساییەكان.

دەقی نووسینەكە:

دادگای پێداچونەوەی هەرێم بڕیاری كۆتای لەبارەی حكومدراوانی بادینان دەركرد، بڕیارەكەش پەسەندكردنی سزای زیندانی شەش ساڵ بۆ چالاكوانانی بادینان، بۆ ڕاستكردنەوەی بڕیاری پێشوویان لەسەر پێنج چالاكوانەكەی بادینان تەنها یەك تۆمەت ڕاست كراوەتەوە ئەویش ناوهێنانی كونسوڵخانەكانی ئەمریكا و ئەڵمانیایە، وەك لەبڕیاری ڕاستكردنەوەكەدا هاتووە، ناوی كونسوڵخانەكانی ئەمریكا و ئەڵمانیا تەنها شیروان شێروانی هێناویەتی بەوەی وەك ڕۆژنامەنوس هاوكاریان كردووە و هیچ پەیوەندیەكیان بەكارەكانی دیكەیانەوە نەبووە، ئەمەش دژیەكی تێدایە لەگەڵ بڕیاری پیداچونەوەی پێشتری خۆیان.

لە بڕیارەكەدا وەسفی نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێم دەكات بەوەی هاوكاری دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمن.

دەركەوت لە ناوەڕۆكی بڕیارەكەوە هیچ گرنگیەك بە فشار و نارەزایەكانی ناوخۆ نادەن، رای هاوڵاتیان و دامەزراوە فەرمیەكان قورساییان نیە، پێشبینی كراوبوو ئەم بڕیارە پەسەندكردنی چونكە خواست و ئیرادەی سیاسی زال هەبو بۆ سزادانی ئەم چالاكوانانە، رای پێشوەختەی سەرۆكی حكومەت لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دیارترین بەلگەیە،ئەم دۆسیەیە تەواو سیاسیە وداماڵراوە لە بنەما یاسایەكان،
ئەم بریارە دەستپێكی و پێشوهاتێكی خراپە چونكە دادگا كرایە ئامرازی ململانێ سیاسی،پەیامەكە بۆ تاك بەتاك وكەسەسیاسیەكانەئیمە هەرلەسەتاوە شەروفشاروهەولەكانمان چركردەوە ئەم كردارە ئاسایانە نەبێتە كرداری تاوانكاری بەڵام سەرئەنجام بێهودە بوو،دەبوو لایەنە سیاسیەكان زۆر پیداگرتروتوندتربن لە هەڵویستیان بۆئەم پرسە..

رێگە چارە

یادەرچواندنی یاسای لێبوردنی گشتیە لە پەرلەمان بەگشتی بۆ كۆمەڵێك كرداری تاوانكاری بۆئەوەی ئەمانیش ئازادبكرێن،یادەركردنی لێبوردنی تایبەتە لەلایەن سەرۆكی هەرێم، كە بەندە ئەمەش بەئەستەم ئەبینم قورسە هەنگاوی لەم چەشنە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک