ئەو كەشتییە ئاسمانییەی یابان بۆ سەر مانگ هەڵیدا شكست دەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو كەشتییە ئاسمانییەی ژاپۆن هەڵیدا بۆ نیشتنەوە لەسەر مانگ، وا دەردەكەوێت شكستی هێنابێت.

رۆژی سێشەممە، 25-4-2023، كۆمپانیای ئای سپەیسی ژاپۆنی رایگەیاند، كەشتیی هاكوتۆ ئاڕ كە لە 11ی كانوونی یەكەمی رابردوودا ناردیانە بۆشایی ئاسمان بۆ نیشتنەوە لەسەر مانگ، لە مانگ نزیكبووەتەوە.

كۆمپانیاكە رایگەیاند، كەشتییەكەیان لە بەشی پشتەوەی مانگە و نزیكە لە نیشتنەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینیی ئەوە دەكەن كە دوای 30 خولەك دەست بە ناردنی پەیام بۆ سەر زەوی بكات.

بەرپرسێكی كۆمپانیاكە رایگەیاند، كەشتییەكەمان ئێستا لەسەر بەشە دوورەكەی مانگە و بەرەو ناوچەی دیاریكراوی نیشتنەوەكە دەڕوات. چاوەڕێ دەكەین لە 30 خولەك دوای نیشتنەوە پەیوەندی لەگەڵ دروستبكەین.

دوای چەند خولەكێك تاكێشی هاكامادا، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئای سپەیس بە رۆژنامەوانانی وت، پەیوەندییان لەگەڵ كەشتییەكەدا پچڕاوە بۆیە وای دادەنێن نەتوانێت نیشتنەوەكە لەسەر رووی مانگ بە سەركەوتوویی بكات.

كەشتییەكە تەنها 89 مەتر لە مانگەوە دوور بوو، بۆیە چاوەڕوان دەكرا زوو بنیشێتەوە، بەڵام لەپڕ پەیوەندی لەگەڵیدا پچڕا.

ئەگەر ئەو نیشتنەوەیە سەركەوتوو بوایە، كۆمپانیای ئای سپەیس دەبووە یەكەم كۆمپانیای كەرتی تایبەت كە بتوانێت كەشتییەك بۆ سەر رووی مانگ بنێرێت.

بەرزی كەشتییەكە دوو مەترە و كێشەكەی 340 كیلۆگرامە؛ نزیكەی مانگێكە گەیشتووەتە خولگەی مانگ و لە 11ی كانوونی یەكەمی 2022ەوە لە رێگەی رۆكێتێكی فاڵكۆن 9ی كۆمپانیای سپەیس ئێكسی ئەمریكییەوە هەڵدرایە بۆشایی ئاسمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا