وەزیری دارایی: تا هاتنی پارەكەی بەغدا لێبڕینی موچە بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان رایدەگەیەنێت “بۆ لابردنی لێبڕینی موچە و چەند پرسێكی دیكە لەگەڵ وەزیری دارایی كۆبوینەوە، بەڵام وەزیر دڵنیایی لە بەردەوامی لێبرینەكەدا تا ئەوكاتەی پارەی بەغدا دەگاتە هەرێم”.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “كۆمەڵێك گرفتی دارایی دروستبوە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیش سەردانی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانمان كرد و لە كۆبونەوەیەكدا داوامانكرد، لێبڕینی موچە هەڵبوەشێتەوە، چونكە كاتی ئەوە هاتووە ئەو لێبڕینە نەمێنێت”.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان وتیشی “یەكێكی دیكە لەداواكاریەكانمان دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و دابینكردنی كرێی وانەبێژان بوو، بەڵام وەزیر پپێی وتین، پلە بەرزكردنەوەكە كاتی دەوێت، لێبڕینی موچەش تا هاتنی پارەكەی بەغدا بەردەوامی دەبێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی شوباتی ئەمساڵەوە حكومەت بڕیاری لێبڕینی 21% بۆ موچەی فەرمانبەران و 50% بۆ موچەی پلە تایبەتەكان دەركرد، سەرباری زیادبونی داهات و بەرزبونەوەی نرخی دۆلار و نەوت تائێستا ئەو لێبڕینە بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا