هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە،هەتا مانگی ئەیلول، وڵاتەکە بڕی حەوت ملیۆن و ٧٨٥ هەزار بەرمیل نەوتی خامی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

لای خۆشیەوە، ئیدارەی زانیارییە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەیان هەتا مانگی ئەیلول بڕی حەوت ملیۆن و ٧٨٥ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی عێراقی هاوردەکردووە، ئەو ڕێژەیەش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە.

باسی لەوەشکردووە، ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی تەمموزدا گەیشتووەتە ٥٥١ هەزار بەرمیل و لە مانگی ئابیشدا ٦٧٦ هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە، کە بە بەراورد بە مانگەکانی کانونی دووەم و شوبات نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە.

لەماوەی ڕابردوودا، عێراق پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەی ئۆپیک پلەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ڕاگەیاند، ئەو بڕیارەش لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا هات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا