پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر باڵیۆزخانەی ئێران لە سووریا بۆ 16 کەس بەرزبووەتەوە.
هێرشەکە لە بەرەبەیانیی رۆژی 1ـی نیسان روویدا و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل باڵەخانەی تەنیشی لە باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کردە ئامانج و لە زانیارییە سەرەتاییەکانی سوپای پاسداراندا ئاشکراکرابوو، لە هێرشەکەدا دوو فەرماندەی باڵای سوپا و ژمارەیەک پلەدار کوژراون.
رۆژی چوارشەممەش، رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی رێکخراوی رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکە بۆ 16 کەس بەزبوونەتەوە.
بەگوێرەی رێکخراوە بەڕیتانییەکە، لەناو کوژراوەکاندا 8 ئێرانی و پێنج سووری و ئەندامێکی گرووپی حزبوڵڵای لوبنانی کوژراون کە سەرجەمیان کەسانی سەربازیی بوون. هەروەها رێکخراوەکە ئاماژە بەوەشدەکات کە لە هێرشەکەدا دوو هاوڵاتیی سڤیل کە دایک و کوڕێک بوون و لەنزیک شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان بوون، گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی رێکخراوەکە، هێرشەکەی ئیسرائیل بەهێزترین هێرشی ئەو وڵاتە بووە لە سووریا، لەوەتەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەستی پێکردووە لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە.