نەتەوەیەكگرتووەكان داوای كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ لوبنان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دداوای كۆكردنەوەی ٥٦٥ ملیۆن دۆلار هاوكاری مرۆیی بۆ لوبنان دەكات و داواش دەكات وڵاتانی جیهان بەدەم داواكەیانەوە بچن.

رێكخراوەكە لە بانگەوازێكدا راگەیاندووە، دەیانەوێت كار بۆ كۆكردنەوەی بڕی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار بكەن، تاوەكو لەو رێگەیەوە بۆ هاوكاری و دابینكردنی خۆراك و بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە سودی لێ ببینرێت.

ئەو داوایە دوای ئەوە دێت رۆژی چواری ئەم مانگە تەقینەوەیەكی بەهێز بەندەری بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاند و بەپێی دواین ئامار ١٧١ كەس گیانیان لەدەستدا و نزیكەی شەش هەزار و ٥٠٠ كەسیش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا