پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

ئەمڕۆ شەممە6ی کانونی دووەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە فرۆشگاكەی ژمارەیەك باڵندەی جوانی لێبراوە كە بڕی پارەكەی بە نزیكەی 4 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتباران بووە .

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، (أ،ع،ع لەدایبكبوی 2004 و ب،ع،ع لەدایبكبوی 2000 )، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسی سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا و ژمارەیەك لەو باڵندە دزراوانەدا .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا