لەبارەی لابردنی زیادەڕۆیی سودانی فەرمانێک دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی دەركرد، بۆ لابردنی زیادەڕۆیی سەر شەقام و ئەو زەویانەی یەكەی نیشتەجێبوون و دووكانیان لەسەر دروستكراوە، بە شێوەیەك كە بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و فرۆشیاران لەبەرچاو بگیرێت.

بەسام عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاندووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ڕێنمایی بۆ سەرجەم ئەو وەزیر و پارێزگار و دەزگا حكومیانە دەركردوە كە ئەركی لابردنی پێشێلكاری و زیادەڕۆییەكانیان لەسەرە و پێیڕاگەیاندون، لە پڕۆسەی لابردنی زیادەڕۆییەكاندا، بارودۆخی ژیان و گوزەرانی فرۆشیاران لەبەرچاو بگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە ئەوانەی بەشێوەی زیادەڕۆیی خانویان دروستكردووە، سودانی باسی لەوەكردووە، بەهۆی ئەو بارودۆخە تایبەتەی كە زۆرێك لە گەلی عێراقی ناچاركرد هەندێك شوێنی گشتی وەك شوێنی نیشتەجێبوون بەكاربهێنن و بژێوی ژیانیان دابین بكەن، پێویستە بارودۆخیان رەچاو بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا