مەحمود عوسمان: جگە لە گفتوگۆ رێگەی دیكە لەبەردەم هەولێرو بەغدا نییە

پۆڵەتیك پرێس:
مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری كورد دەڵێت: هەریەك لە هەولێر و بەغدا بەپێی قەبارەی خۆیان تۆمەتبارن لە دروستكردنی كێشە بەرانبەر یەكتری، جەختیش دەكاتەوە، هیچ رێگەیەكیش لەبەردەمیاندا نییە، جگە لە گفتوگۆ و لێكتێگەشتن.

مەحمود عوسمان سیاسەتمەدار لە لێدوانێكی تایبەت بۆ پۆڵەتیك پرێس دەربارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەشڵێت: هێزە عێراقییەكان بە شیعە و سونەوە لەگەڵ فیدراڵیەت نین، ئەگەرچی لەدەستووردا چەسپێنراوە، دەیانەوێت دەسەڵاتەكانی هەرێم كەم بێت و عێراق ناوەندی ببەن.

ئەو سیاسەتمەدارە باس لەوەش دەكات، كە تەنیا لایەنی عێراقی نییە بەرپرسیارە لەكێشەكان كوردیش ئۆباڵی كێشەكانی لە ئەستۆدایە بۆ نموونە كوردیش بۆچوونی وابوو وایدەزانی سەربەخۆیی ئابووری دابین بكەن بەهۆی فرۆشتنی نەوت هەردوولا خەتابارن، بەڵام ئۆباڵی زیاتری كێشەكان دەكەوێتە سەر بەغدا، چونكە دەسەڵات و بودجە و پەیوەندییەكان لە دەستی بەغدایە .

هەروەها باسی لەوەشكرد، كێشەكان وردە وردە كەڵەكەبوون بەسەریەكدا هەوڵەكانیش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پچڕ پچڕ بووە، شاندێك چووە دواتر دوای چوار مانگ جارێكی دیكە شاندێك رۆشتووە، لەبەرئەوەی كێشەكان كۆبوونەتەوە.

مەحمود عوسمان ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە هەردوولا بەجدی خەریكبن تا دەگەنە ئەنجامێك چونكە رێگەی دیكە نیە جگە لێكتێگەشتن لەنێوان یەكتریدا هەموو دنیا دەڵێت عێراق یەكگرتووە و كورد بەشێكە لە عێراق و دەبێت لە ناو عێراقدا مافەكانی خۆی وەربگرێت لەبەرئەوەی لایەنی كوردی پێویستە بەجدی لەگەڵ بەغدا خەریك بن، وە دەبێت كورد حساب بۆ ئێرانیش بكات، چونكە دەسەڵاتدارانی بەغدا سەر بە ئێرانن.

چەند ساڵێكە كێشەو ئاڵۆزی لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیەو كێشەكانیش پەیوەندی بە پرسی بودجەو داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا