پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا لەسەر رێگەی کەلار دەربەندیخان، کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار دەربەندیخان نزیک مەیدان، روویداوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێک لە بریندارەکان پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.