سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی پێنجشەممە موچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش دەکرێت.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە سبەی پێنجشەممە موچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەشبکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ و رەگەزنامە دابەشدەکرێت.

بەهۆی پشووەکانی سەریساڵی 2022 دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی حکومی لە هەرێمی کوردستان دواکەوت و 2ی کانوونی دووەم دەست بە دابەشکردنی موچە کرا و یەکەمین وەزارەتیش کە موچەی پێدرا وەزارەتی تەندروستیی بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا