یەبەشە لە سوپای عێراقیدا و پاشەكشەی پێكردن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شەنگال شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی سوپای عێراق و هێزەكانی یەبەشە روویدا و بەوهۆیەوە دوو كەس برینداربوون، لە ئەنجامدا سوپای عێراق پاشەكشەی كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 12_12_2021، ژمارەیەك لە خەڵكی شنگال لە شارەدێی سنوونێ، نارەزایەتییان دژی كاروانێكی هێزە عێراقییەكان دەربڕی و بەهۆی تەقەی هێزە عێراقییەكانەوە ئاڵۆزیی دروستبوو، لە ئەنجامدا دوو كەس برینداربوون كە یەكێكیان رۆژنامەنووسێكی ژنە.

دوا بەدوای ئەو رووداوەش بەڕێوەبەریی خۆسەریی شنگال بڕیاریداوە كارەكانی سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی عێراق لە شنگال هەڵبپەسێردرێت بەهۆی جێبەجێ نەكردنی ئەركەكانیان بەرامبەر هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەكە.

لە لایەکی دیکەوە شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق لەبارەى رووداوەکەى سنورى قەزاى شەنگال رونکردنەوە دەدات و رەتیدەکاتەوە شەڕ لەنێوان  سوپاى عێراق و چەکدارانى یەبەشە رویدابێت، بەپێى هەواڵى میدیاکانى نزیک لە پارتى کرێکارانى کوردستانیش دوو کەس لە خۆپیشاندەران برینداربوون.

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنیەکان لێکۆڵینەوە دەکەن لەبارەى تەقەکردن و بە ئامانجگرتنى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى هەمەرى سوپاى عێراق کە بوەهۆى برینداربونى سەربازێکى فیرقەى (20) ى سوپاى عێراق لەناوچەى (سنونێ) ى سەر بە قەزاى شەنگال.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا