بۆ یەکەمجار دوای دوو مانگ.. بانکی ناوەند زیاد لە 200 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فرۆشی بانکی ناوەندیی لە دۆلار بۆ یەکەم جار لەدوای دوو مانگ گەیشتە سەروو 200 ملیۆن دۆلار.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی حەواڵە دەرەکییەکان، فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق گەیشتە 219 ملیۆن و 978 هەزار و 420 دۆلار.

هاوکات، بانکی ناوەند یەک دۆلاری بە بەهای 1460 دینار شکاندەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە بۆ یەکەمجارە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو فرۆشی بانکی ناوەند بگاتە ئەو ئاستە دوای ئەوەی بڕیاریدا مامەڵەکردن بە دۆلار لەگەڵ چوار بانکی ئەهلیدا ڕابگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا