کوتلەی سادقون: حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی سودانی شۆڕشی چاکسازی هەڵدەگیرسێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کوتلەی سادقون جەختی لەوەکردەوە، حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی دەیەوێت شۆڕشێکی چاکسازی هەڵبگیرسێنێت.

لەوبارەیەوە سوهەیلە سوڵتانی ئەندامی کوتلەی سادقون باسی لەوەکرد، حکومەتەکەی سودانی خزمەتکردنی نیشتمانی کردووە بە کاری لەپێشینەی خۆی و دەیەوێت چاکسازی ڕیشەیی بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتەکەی سودانی دەیەوێت کۆتایی بە گەندەڵییەکانی حکومەتی پێشووی کاربەڕێکەری عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی بهێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 27ی ئەم مانگە متمانە بە حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی درا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا