نەوت جارێكی دیكە دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە نرخی نەوتی برێنت دابەزی و بەراورد بە رۆژی رابردو 44 سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

هاوكات نرخی نەوتی خاوی ئەمریكیش دابەزینی تۆماركردو ئێستا یەك بەرمیل نەوت بە 59 دۆلارو 61 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نزیكەی 30 سەنت بەهاكەی لە دەستدا.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە لەماوەی رابردودا بەهای یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ سەرو 70 دۆلار بەرزبوویەوە.

زیاتر لە ساڵێكە بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نرخی نەوت ناجێگری بەخۆیەوە دەبینێت ئەوەش كاریگەری لەسەر دۆخی ئابوری ئەو وڵاتانە دروستكردووە كە داهاتی سەرەكیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا