پۆڵه‌تیك پرێس
بڕیاره ئه‌مڕۆ لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانیش له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى پێشنیازى ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سنوردار له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و بڕیارى نوێ ده‌درێت.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه، کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە گرتنەبەرێ هەندێک ڕێکاری نوێ بۆخۆپارێزی، چونکە دۆخەکە مەترسیدارە، پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ش كه له لیژنه‌ی باڵای كۆرۆناوه به پۆڵه‌تیك پرێس دراوه، وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌شێك له‌به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی پێشنیازێكیان ئاماده‌كردووه، بۆ ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سنوردار له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ئاماره‌كانى توشبوون به كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ته‌ندروستیش هۆشدارى له‌مه‌ترسى دۆخه‌كه ده‌ده‌ن.