پۆڵەتیک پرێس:
بزوتنەوەتی گۆڕان کشانەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە، هاوکات کۆمەڵێک پۆستی نوێش وەردەگرێت.
ڕۆژنامەی هاوڵاتی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردەوە، به‌پێی به‌دواداچوونی ڕۆژنامەکە که له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی که‌وتووه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌ری ده‌ستله‌کارکێشاوەی گۆرانه و تا ئێستاش ڕۆڵی رێکخه‌ر ده‌بینێت ئه‌وه‌ی دووپاتکردووه‌ته‌وه تا هه‌ڵبژاردن له حکومه‌تدا ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی داوه به‌م زووانه 130 نانبراوی گۆڕان بگه‌رێنێته‌وه سه‌ر کاره‌کانیان، له‌گه‌ڵ پله به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی که به‌هۆی بوون به گۆرانه‌وه تا ئێستا پله‌کانیان به‌رز نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌و پۆسته نوێیانه‌ی ده‌درێن به بزوتنه‌وه‌ی گۆران بریتین له:
هادی ئه‌کره‌م، راوێژکار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
به‌هرۆز عه‌لی، راوێژکار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
پێشره‌و بابه شێخ، راوێژکار له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان.
ئه‌رکان ره‌ئوف، راوێژکار له په‌رله‌مانی کوردستان
ره‌زا جه‌بار، به‌رێوه‌به‌ری گشتی بۆ به‌دواداچون وته‌فتیش له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی.
هه‌ڵۆ سه‌لاح چاوشین، به‌رێوه‌به‌ری گشتی له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر.
دکتۆر هه‌ڵه‌ت سه‌رۆکی زانکۆی چه‌رموو، پشکی گۆران له حکومه‌تی خۆجێی پارێزگای سلێمانی.