پۆڵەتیک پرێس:
به‌ریتانیا، بڕیاری دا چەند سزایەکی دیكه‌ی به‌سه‌ر كه‌رتی به‌رگری رووسیادا بسه‌پێنێت، له‌گه‌ڵ سه‌ردانی ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، بۆ له‌نده‌ن، حكومه‌تی به‌ریتانیا سزای زیاتری به‌سه‌ر كه‌رتی به‌رگری رووسیادا سه‌پاند.
جیمس كلیڤرلی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، سزاكان ده‌سه‌پێندرێن به‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی سوپای رووسیا پشتیان پێ ده‌به‌ستێت.
وتیشی، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت رووسیا ده‌ستی بگاته ئه‌و سامانه‌ی بلۆك كراوه، تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری ئۆكرانیا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ده‌هێنێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانس فرانس پرێس سزاكان شه‌ش دامه‌زراوه ده‌گرێته‌وه، كه پێداویستی سه‌ربازی بۆ سوپای رووسیا دابین ده‌كه‌ن، هه‌شت كه‌س و رێكخراوی بواری دارایی ده‌گرنه‌وه، كه پارێزگاری له سامان و ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌بژێری كرملین ده‌كه‌ن.
تا ئێستا به‌ریتانیا سزای به‌سه‌ر 1300 كه‌س و كیانی دارایی و سه‌ربازییدا سه‌پاندووه، كه په‌یوه‌ستن به حكومه‌تی رووسیاوه.