قائیمقامیەتی سلێمانی دوو تۆن پەتاتەی خراپبوو لەناودەبات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

‏‎ئەمڕۆ سێشەممە25ی تەمموز، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن لیژنەی عەلوەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە بڕێکی زۆر پەتاتەی خراپبوو لە ناو عەلوەکەی سلێمانی دەستی بەرسەردا دەگیرێت و دواتر بریاری لەناوبردنی دەدرێت.

‏‎قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ڕێکان جمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان لە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ” لەچوارچێوەی کاری رۆژانەی لیژنە هاوبەشەکاندا، ئەمڕۆ لیژنەی عەلوەی سلێمانی لەناو عەلوەی سلێمانی دەستیگرتووە بەسەر بڕی دوو تۆن پەتاتەی خراپبوودا”.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای دەستبەسەراگرتن نمونەی پەتاتەکە نێردراوە بۆ تاقیگەی عەلوەی سلێمانی، پاش ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوتووە پەتاتەکە خراپبووە و شیاوی بەکار هێنان نییە.

‏‎هاوکات، لەبارەی لەناوبردنی ئەو بڕە پەتاتەیەوە ڕێکان جەمال، باسی لەوەكرد، دوای دڵنیابوونەوە لە خراپ بوونی پەتاتەکە بە بریاری قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە تەواوی بڕە پەتاتەیە لەناوبران.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا