محەمەد حاجی مەحمود نێوەنگیری لەنێوان پارتی‌و یەكێتی دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەسەر راسپاردەی پارتی دیموكرات دەستی بەنێوەنگیری لەنێوان ئەو حیزبەو یەكێتی نیشتمانی كردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، كۆبوونەوەی رۆژی 17ی كانوونی یەكەمی محەمەد حاجی مەحمود، لەگەڵ هاوسەرۆكایەتی یەكێتی بۆ گەیاندنی پەیامێكی پارتی دیموكرات بووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پەیامەكەی پارتی بۆ یەكێتی ئەوە بووە، كە رێككەوتنێكی نوێ‌ واژوو بكەن، لەگەڵ دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان‌و عێراق بگونجێت.

لەبارەی وەڵامی یەكێتی بۆ دەستپێشخەرییەكەی پارتی، سەرچاوەیەك لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرایكرد، یەكێتی تاڕادەیەك بەدەستپێشخەرییەكە رازی بووەو ئێستا چاوەڕێی هاتنەپێشی زیاتری پارتییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستادا دۆخی سیاسی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان بەگشتی دۆخێكی خراپەو یەكێتیش پێشتر چەندین جار جەختی كردووەتەوە، كە دەبێت لایەنەكان هەوڵی چارەسەری كێشەكان بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا