توركیا رێگە نادات پارتی بگەڕێتەوە بۆ كەركوك

پۆڵەتیك پرێس

نزیكەی سێ ساڵە پارتی دیموكراتی كوردستان بەبیانوی داگیركردنی كەركوك لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە ناگەڕێتەوە شارەكە، بەڵام بەشێك لەچاودێران و لایەنە سیاسییەكانی دیكە جەخت لەوەدەكەنەوە پارتی بەهۆی فشاری توركیاوە ناگەڕێتەوە ئەو ناوچانە.

دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 بەهۆی ریفراندۆمەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە كوردییەكان و لایەنی عێراقی روویدا بەوهۆیەوە كورد لەوناچانە پاشەكشەیان كرد، بەڵام جگە لە پارتی تەواوی لایەنە كوردییەكانی دیكە بەبێ بوونی هیچ گرفتێك گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانە.

بەشێك لە بەرپرسانی پارتی هۆكاری نەگەڕانەوەیان بۆ كەركوك بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە ئەو شارە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە داگیركراوە، بەڵام لەهەمانكاتدا لەموسڵ و بەشێك لەقەزاو ناحیەكانی دیكە كە لەژێر دەستی عێراقیدان پارتی گەڕاوەتەوە ئەو ناوچانەو رێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی عێراقی كردووە.

 

جگە لە پارتی تەواوی لایەنە كوردییەكانی دیكە بەبێ بوونی هیچ گرفتێك گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانە

چاودێرانی سیاسیش هۆكاری نەگەڕاندنەوەی پارتی بۆ ئەو رێككەوتنە دەگەڕێننەوە كە لە ساڵی 2013 لە نێوان پارتی و توركیا ئەنجامدراوە.

بەپێی ئەو رێككەوتنەشەوە كە لەسەر پرسی ناوچە كێشەلەسەرەكان ئەنجامدراوە، هەردولا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی ئەو ناوچانە رادەستی حكومەتی عێراق بكرێنەوە، لەبەرامبەریشدا توركیا پەكەكە لەسنوری بادینان دەربكات.

چاودێرانی سیاسى هۆكاری نەگەڕاندنەوەی پارتی بۆ ئەو رێككەوتنە دەگەڕێننەوە كە لە ساڵی 2013 لە نێوان پارتی و توركیا ئەنجامدراوە

محەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كەركوك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەشدارینەكردنی پارتی بۆ كۆبونەوەكان و بۆ رێككەوتنی پارتی و توركیا دەگەڕێتەوە، كە رێككەوتن لەسەر ئەوەی ئەو ناوچانە رادەستی عێراق بكەن و كورد لەو سنورانە دەسەڵاتدار نەبێت.

وتیشی، “گەرانەوەی پارتی لەدەسەڵاتی خۆیدا نییە، بەڵكو توركیا رێگرە لە گەڕاندنەوەی بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان”.

 

تائێستا بەشێك لە بەرپرسانی پارتی بەبیانوی جیاجیا و مەترسی دەستگیركردن نەگەڕاونەتەوە شارەكە و بەشداری كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكەیان نەكردووە، بەڵام لەهەمانكاتدا سەردانی بەغداو ناوچەكانی دیكەی عێراق دەكەن، واتە تەنها بۆ پرسی گەڕانەوەیان بۆ كەركوك باس لە مەترسی دەكەن.

نەگەڕانەوەى پارتی بۆ شارەكەو ئامادەنەبوونی ئەندامانیان وایكردووە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كێشەی بۆ دروست ببێت، چونكە پارتی خاوەنی چەند كورسییەكەی ئەنجومەنەكەیە.

چاودێرانی سیاسیش ئەو رێككەوتنەكی پارتی و توركیا بەتاكە هۆكاری نەگەڕانەوەی پارتی بۆ كەركوك دادەنێن و رەتی دەكەنەوە پارتی لەبەر هۆكاری نەتەوەیی یان هۆكاری دیكە نەگەڕابێتەوە.

لەتیف فاتیح فەرەج چاودێری سیاسی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەگەر یەكێتی و لایەنەكانی دیكەی كەركوك دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بیانتوانیانە ئیدارەی كەركوك بدەن و لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان رێكبكەوتنایە ئەوا پێویستیان بە پارتی نەدەبوو.

وتیشی، “نەگەرانەوەی پارتی زیانی زۆری لە پێگەی كورد داوە، كەمتەرخەمی لایەنەكانی دیكەش وایكردووە دۆخی كەركوك بەوشێوەیە بگات، بیانووەكانی پارتیش بۆ نەگەراندنەوەیان بۆ كەركوك و بەشدارینەكردنیان لەكۆبونەوەكان راست نین، هیچ مەترسیەكیان لەسەر نییە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا