پەكەكە: پارتی هێرشی كردە سەرمان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕایگەیاند، گروپێك لە گەریلا لە كاتی جێبەجێی كردنی ئەركەكانیان، لەلایەن چەكدارانی پارتییەوە هێرشیان كراوەتە سەر.

رۆژی پێنج شەممە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تیایدا ئاماژەی بە هێرشێكی چەكدارانی پارتی، بۆسەر گروپێكی گەریلا كردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگە ئەوە هاتووە: ڕۆژی 29 ی ئەم مانگە كاتژمێر 5:30 خولەكی ئێوارە، لە مەیدانی گۆشینی خواكورك، لە دەوروبەری گردی شەهید هاوار، هێزە چەكدارەكانی پارتی، دەستڕێژی گولـلەیان لە هێزەكانیان كرد، كە لە ناوچەكەدا ئەركی خۆیان جێبەجێی دەكرد.

راگەیندراوەكەی هەپەكە وردەكاری زیاتری لەبارەی هێرشەكەوە بڵاو نەكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا