ڤیان سەبری: رێز لە بڕیارەكەی دادگای باڵا دەگرین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە1_3_2022 ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری بە نا دەستووری لە قەڵەمدا و بڕیارەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی رەتكردەوە.

بە پێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەسەڵاتی نییە دووبارە دەرگا بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بكاتەوە، بەڵكو دەبێ ئەندامانی پەرلەمان بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدەن.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای نزیک لە حزبەکەی راگەیاند:  دادگای فیدراڵی داوای كرد لە دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەو بڕیارە بخرێتە دەنگدان.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی جەختی لەوە كردەوە، رێز لە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی دەگرن، چاوەڕی دەكەن كاتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بكرێت.

وتیشی: كاندیدی پارتی هەر رێبەر ئەحمەدە.

لە 8ی مانگی شوباتی رابردوودا محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ جارێكی دیكە دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار كردەوە، لەپاش كۆتایی هاتنی ئەو 30 رۆژەی دەستوور دیاریكردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لەپاش یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی نوێ كە كۆبوونەوەكە بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران كە 220 پەرلەمانتارە، نەكرا.

رۆژی 22ی شوبات سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناوی 33 كاندیدی ئاشكرا كرد، كە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆككۆمار كاندید كردووە. ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی دووشەممە 28ی شوبات ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند؛ كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا