پارتی سەردانی كۆمەڵ و سۆسیالیست دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەمە 17ی كانونی دووەم شاندێكی پارتی سەردانی هەر یەكە لە كۆمەڵی ئیسلامی و سۆسیالیست بكات.

فارس نەوڕۆڵی وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، سەردانەكە درێژكراوەی ئەو سەردانانەیە كە حزبەكەیان بۆلای حزب و لایەنە سیاسییەكانی ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو سەردانانەدا پرسی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی و هەڵبژاردنی پێشوەختە باس دەكرێت، هەروەك كار بۆ ئەوەدەكەن یەكڕیزی لەنێو لایەنەكانی هەرێم دروست ببێت.

هەفتەی رابردوش پارتی لەگەڵ هەریەكە لە یەكگرتووی ئیسلامی و یەكێتی نیشتیمانی كۆبونەوە، لە كۆبونەوەكاندا پرسی بەستنی هاوپەیمانێتی لە نێوان لایەنە كوردییەكان پێكبهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا