پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانی لە پەرلەمانی كوردستان دایەوە و وتی حزبێك خۆی كەوتبێتە شەقە شەق چۆن دەبێتە دارشەق بۆ راگرتنی حكومەت؟
ئەم قسەیەی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە وەڵامی گوڵستان سەعید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان هات كە وتبووی: پێویستە گۆڕان لەم حكومەتە بكشێتەوە چیتر نەبینە دارشەق.
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان وتیشی: من تەمەننا دەكەم بزوتنەوەی گۆڕان بگاتە ئەو قەناعەت و راستییەی كە دەبێت لەم حكومەتە بكشێتەوە و چیتر نەبینە دارشەڕقێك بۆ ئەوەی كە ئێمە حكومەتەكە راگیر بكەین، لەكاتێكدا نییەت نیە بۆ چاكسازی و ئێمەش بە نییەتی چاكسازی بەشداریمان كردوە.