هاوپەیمانان هێزی یەكگرتووی دەوێت و پارتیش فەوجی لابەلا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

پارتی پێچەوانەی هەڵوێستی هاوپەیمانان و لایەنە كوردستانییەكان كاردەكات و بەویستی خۆی هێز بۆ كەسانێك دروستدەكات كە شایستەی ئەو هێزە نین.

بەپێی یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2006 ی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان، هەر هێزێك بە نایاسایی لە هەرێمی كوردستان دروستبكرێت، وەكو هێزێكی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، بەڵام پارتی لەرێی تیمەكەیەوە لە حكومەت بێ گوێدانە یاسا، فەوج و هێز دەبەخشێتەوە.

باڵامبۆ محەمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: هاوپەیمانان هەمووكات هانمان دەدەن كە هەرێمی كوردستان هێزێكی یەكگرتووی لەسەر ئاستی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ هەبێت، بەڵام ئەوەی ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان لە واقیعی هەرێمی كوردستان دا جێبەجێی دەكات تەواو پێچەوانەی هەڵوێستی هاوپەیمانان و تەنانەت یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستانیشە.

پارتی یاسا شكێنی دەكات و بێگوێدانە یاسا هێز بۆ كەسانێك دروست دەكات كە لەلایەن حزبەكانەوە دەركراون یاخود تاوانبارن و لە یاسا هەڵهاتوون

باڵامبۆ محەمەد، وتی: پارتی لەگەڵ ئەوەی سەرۆكی حكومەت و بەشێكی زۆر لە وەزارەتەكانی لایە لەبری ئەوەی لە هەموو لایەنەكان زیاتر پابەندی یاساكانی هەرێمی كوردستان بێت، یاسا شكێنی دەكات و بێگوێدانە یاسا هێز بۆ كەسانێك دروست دەكات كە لەلایەن حزبەكانەوە دەركراون یاخود تاوانبارن و لە یاسا هەڵهاتوون و لەناو پارتی داڵدەدراون.

دەشڵێت: سیاسەتی حزب تەواو حكومەتی قۆرغكردووەو حكومەت ئەوەندەی لە خەمی بەرژەوەندی حزبدایە، نیو ئەوەندە لە بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانیی دا نیە، ئەم سیاسەتەش وایكردووە لایەنە كوردستانییەكان لەهەڵوێستەكانی پارتی لەناو حكومەت نیگەران بن و گرژی زیاتر لەنێوان پارتی و لایەنە كوردستانییەكان دروست بكات.

باڵامبۆ محەمەد ئەوەشی خستەڕوو: پارتی سیاسەتی پێدارەكان بگرە پێنەدارەكان ماڵی خۆمانن لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكات و چاوی لەسەر داڵدەدانی ئەندامە زویرەكانی لایەنەكانی دیكەیە و هێز و پلەیان بەسەردا دەبەخشێتەوە، ئەمەش وایكردووە كادرەكانی خۆی پشتگوێ بخرێن و لێی زویر بن.

ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواو سیاسەتی پارتی جێبەجێ دەكات، لەكاتێكدا ئامادەیە هێزو فەوج لەسنووری پارێزگای سلێمانی بۆ كەسانێك بكاتەوە كە شایستە نین، بەڵام لەهەولێر و دهۆك رێگە بەهیچ كەسێك نادات هێزو فەوجی تایبەتی هەبێت.

سەرۆكی حكومەت بۆ شێواندنی بارودۆخی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەیە یاسا بشكێنێت و هێز بۆ كەسانێك دروست بكات كە شایستەی ئەو هێزە نین

وتیشی: سەرۆكی حكومەت بۆ شێواندنی بارودۆخی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەیە یاسا بشكێنێت و هێز بۆ كەسانێك دروست بكات كە شایستەی ئەو هێزە نین، بەڵام بۆ ژێر دەسەڵاتی پارتی رێگە بە هیچ كەسێك نادات هێزی هەبێت، ئەمەش سیاسەتی دووفاقی تیمی پارتی لە حكومەت نیشاندەدات و هەر ئەمەشە وایكردوە یەكێتی داوای راستكردنەوەی ئەو رەوتە چەوتەی حكومەت بكات كە لە ئێستادا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی پەیڕەوی دەكات.

دەشڵێت: پارتی خۆی بە زۆرینە و پێكهێنەری سەرەكی حكومەتی هەرێم دەزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا یەكەمین حزبە كەلە بەرژەوەندی خۆی یاسا شكێنی دەكات و هێزی چەكدار بۆ كەسانێك دروست دەكات كە دەبنە هەڕەشە بۆسەر ئارامی هەرێمی كوردستان بەگشتی و سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا