پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، رایدەگەیەنێت، كاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نابێت و بۆ ئەو بابەتەش لەگەڵ لایەنەكان قسە دەكەین.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە، دوای دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان شتی تریش ماوە، دەبێت هاوكار بین ئاگامان لە یەكتر بێت، پابەندبین و مەغرور نەبین و لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكانیش هاوكار و هەماهەنگ بین.
دەربارەی بوونی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، هۆشیار زێباری رایگەیاند “كاندیدمان نابێت و بۆ ئەو بابەتەش لەگەڵ لایەنەكان قسە دەكەین”.