كەركوك.. هەوڵێكی داعش بۆ تەقاندنەوەی تاوەرێكی كارەبا شكست دەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق پووچەڵ كردنەوەی هەوڵێكی داعشی بۆ تەقاندنەوەی تاوەرێكی گواستنەوەی وزەی كارەبا لە پارێزگای كەركووك، راگەیاند.

فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، بۆمبێك كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لەژێر تاوەرەێكی گواستنەوەی وزەی كارەبادا لە سنووری قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك چێنرابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە پووچەڵ كراوەتەوە.

لە ماوەكانی رابردوودا، ژمارەیەك تاوەری گواستنەوەی كارەبای نیشتمانیی لە پارێزگاكانی دیالە و كەركوك و سەڵاحەددین و نەینەوا كرانە ئامانج كە ئەوەش كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانیی بە هاووڵاتییان دروست كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا