فەلەستینیە هاوردەكان دیمۆگرافیای عەفرین تێكدەدەن

پۆڵەتیك پرێس

مافی مرۆڤی عەفرین رایدەگەیەنێت، سوپای توركیا لە گوندێكی ئێزدی نیشینی عەفرین، بە ناوی فەلەستینیە هاوردەكانەوە بە دروستكردنی مزگەوت هەوڵی تێكدانی دیمۆگرافیای ناوچەكە دەدات.

لە گوندی شادێرێی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین گروپە چەكدارەكانی سەر بە سوپای توركیا دەستیان كردووە بە دانانی بناغەی مزگەوتێك و مەڵبەندێكی فێركردن و لەبەركردنی قورئان.

پرۆژەكە لەلایەن ئەو فەلەستینیانەوە دروست دەكرێت كە ساڵی 1984 ئاوارەی سووریا بوون، لە دوای داگیركردنی عەفرین هێنراونەتە عەفرین.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین ئەم كارە بە تێكدانی دیمۆگرافیای ناوچەكە ناو دەبات.

دوای دوو مانگ لە شەڕكردن، لە19_3_2018 دا عەفرین كەوتە ژێر دەستی سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ئەمەش بوو بە هۆی ئەوەی بەشێكی زۆری دانیشتووانی شارەكە ئاوارە ببن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا