یەكێتی:هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ لەپێناو چەسپاندنی مافەكانمان لە كەركوك

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو ساڵیادی ئازادكردنی شاری كەركوكەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: دڵنیایی دەدەینە هەمووان هەوڵەكانمان زیاتر دەخەینە گەڕ بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵكی خۆڕاگری كوردستان و لەپێناو چەسپاندنی مافە دەستورییە نەتەوەییەكانمان لە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی تر كە چەندین ساڵ خەباتمان بۆ كردووە و هەزاران قوربانیمان لەپێناویدا بەخشیوە.

لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز، سەری ساڵی كوردی و وەرزی نوێبوونەوەی سروشت و ژیان و سیمبولی خۆڕاگری و بەگژداچوونەوەی ستەم و زۆرداری، هاوكات لەگەڵ یادی 31 ساڵەی ڕاپەرینی گەلەكەمان، كە بەئازادكردنی شاری كەركوك تاجی سەركەوتنەكانی لەسەرنا، پیرۆزباییەكی گەرم لەتەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و میللەتانی نەورۆزخواز لەسەرتاسەری دونیا دەكەین.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەورەها رایگەیاندووە، هیوادارین لەم بۆنە نەتەوەییەدا، بەتەبایی و یەكڕیزیی هەموولایەك، زاڵبین بەسەر ئەو قەیران و گرفتانەی بەرۆكی وڵات و خەڵكەكەمانی گرتۆتەوە، دڵنیایی دەدەینە هەمووان هەوڵەكانمان زیاتر دەخەینە گەڕ بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵكی خۆڕاگری كوردستان و لەپێناو چەسپاندنی مافە دەستورییە نەتەوەییەكانمان لەكەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی تر كەچەندین ساڵ خەباتمان بۆ كردووەو هەزاران قوربانیمان لەپێناویدا بەخشیوە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، گفتوگۆ دبلۆماسی و سیاسییەكانمان لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان چڕتر دەكەینەوە بۆ بەدیهێنانی تەواوەتی ئەو ئامانجانەمان تاكو لەسایەیاندا خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی و ئارامیی زیاتر لەوڵاتدا مسۆگەر ببێت.

لەكۆتایی پەیامەكەدا هاتووە، كوردستانیانی خۆشەویست، كەركوكییە خۆڕاگرەكانی شارەكەی سەرۆك مام جەلال هیوادارین نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە مایەی خۆشی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان و ناخۆشییەكانمان بڕەوێنینەوە، نەمریی بۆ شەھیدانی ڕاپەڕینی كەركوك و تێكڕای شەھیدانی گەلەكەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا